AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٢٧ ١٣:٢٢

خەتیب زادە:

پرسی سەرەکی و گرینگ لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ماوە

پرسی سەرەکی و گرینگ لە بواری هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان ماوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی لە دانوستانەکان ماوەتەوە پرسگەلێکی گرینگن کە دەتوانین بڵێین بە بڕیاری سیاسی لایەنی ئەمریکی پێوەندی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ دووشەممە، سەبارەت بە دوایی دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: زۆربەی شانە و ئەستوونەکان ئامادە کراوە و بەشێک لە کەوانەکان لابراون و ڕێککەوتنگەلێکیش سەبارەت بە ئایدیاکان ئەنجام دراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتیشی: ئەوەی کە ماوە پرسی گرینگن کە دەتوانین بڵێین بە شێوەی تایبەت پێویستی بە بڕیاری لایەنی ئەمریکییە.

ناوبراو سەبارەت بە ڕێكکەوتننامەی 25 ساڵەی ئێران و چین ڕایگەیاند: لە بنەڕەتدا ئەو ڕێککەوتنە، دروست کردنی نەخشەڕێگایەک لە نێوان ئێران و چین و بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندی بۆ هاوبەشییەکی گشتی و ستراتیژیک لە نێوان دوو وڵاتەکەیە.

داکۆکی ئێران بۆ دەسپێکی چالاکی نوێنەرایەتی ئێران لە عەرەبستان/دیپلۆماتەکان ڤیزەیان گرتووە

خەتیب زادە سەبارەت بە دۆخی ئێران و عەرەبستان وتی: ئێران لەسەر دەسپێکی چالاکی نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لای ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە جەدە داکۆکی هەیە و دیپلۆماتەکان ڤیزەیان گرتووە.

کاردانەوە بە بەیاننامەی 110 یاسادانەری ئەمریکی لە دژی دانوستانەکان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها لەسەر وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە بەیاننامەی دوژمنانەی 110 یاسادانەری ئەمریکی بۆ بەجێ هێشتنی دانوستانەکان لەلایەن ئەمریکاوە، وتی: پرسی ناوخۆیی ئەمریکا پێوەندی بە خۆیانەوە هەیە. ئێمە یەک دەسەڵات لە ئەمریکا دەناسین؛ بەرپرسیارێتی یەکلایی ئەمریکا لە کردەیی کردنەوەی بەڵێنەکان لە 2015 و بڕیارنامەی 2231 ە.

News ID 40740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha