بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسب هەواڵی مێهر، عه‌تا سه‌راوى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى له‌نوسینێكدا ده‌ڵێت:"لەدوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق‌و لەکۆی 22 ملیۆن دەنگدەر، بەشداریی چوار ملیۆن کەس بەبێ پێچ‌و پەنا شکستێکی گەورەی ھەموو ھێزە عێراقیی‌و کوردستانیەکانیش بوو لەحکومڕانیەکی خراپ".
ده‌شڵێت:"ئەوەی زیاتر مەبەستی بابەتەکەی بەندەیە لەدوای پەسەندکردنی سەخڵەتبونی پارتى‌و ئەنجامی کۆتایی‌و گەڕانەوەی دوو کورسی دزراویی یه‌كێتى، لەھەولێرو موسڵ، دەرئەنجام لەدوو سێ ھەفتەیی پێشوو کۆبونەوەکانی یه‌كێتى‌و پارتى‌و باس‌و خواسی یەکڕیزیی کورد‌و زۆر قسەی زل کە دەمێکە ئێمەومانان دەزانین پارتى چی ئەوێت‌و چ جۆرە ھاوپەیمانی‌و یەکڕیزییەک، یان پاشکۆیەتییەک پشکی تۆش ئەو دیاریبکات، نەک لەپۆستەکانی بەغدا، ئەندامانی وەفدەکانیشی دیاری بکردبا، دەرئەنجام بینیمان، لەچ بۆسەیەک بون بۆمان".
له‌و ڕوه‌شه‌وه سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ى یه‌كێتى جه‌ختده‌كاته‌وه، "لێرەوە ئەمەوێ کورت‌و کرمانجی ئەم دوپێشنیازە بۆ ھەمو ھەڤاڵانی سەرکردایەتی بخەمەڕوو، یه‌كه‌م: بەھیچ جۆرێك سازش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار‌و پارێزگاریی کەرکوک نەکرێ، تەنھا کاندیدی پەسەندکراویی سەرکردایەتی‌و مه‌كته‌بى سیاسى بن بەپۆستێکی وەزاریی بەغدادیشەوە، دوو: ئەگەر پارتى بەردەوامبوو، لەپلانگێڕیی بێ چەندو چون ھەرێمی سلێمانی ڕاگەیەنین، کە دەستور ڕێگاو میکانیزمی بۆ دیاریکردوەو کاربکەین بۆ بەھەرێمکردنی کەرکوکیش، بەڵام چەمچەماڵ‌و کفریش بخەینەوە سەرکەرکوک".
زیاتر له‌و ڕوه‌وه ده‌ڵێت:"چەند بتوانین یان دەبێ حوکمڕانییەکی نمونەیی پێشکەشبکەین‌و بەھەموو ھێزیی مادیی‌و مەعنەویی‌و سیاسی‌و ھتد....، پشتگیریی کەرکوک بین لەنێوان دوو بۆ چوار ساڵ ھەردوو ھەرێم یەکبگرینەوەو پێموایە بەھێزی گەورەیی (کەرکوک - سلێمانی) دەتوانین ھەولێرو دھۆک ڕزگاربکەین لەپاوانخوازیی یەکگرتنەوەیەکی بنەڕەتی خەڵک‌و خاکی کوردستان".
له‌كۆتاییشدا به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتى ئه‌وه‌شى نوسیوه، "پێموایە جگە لەم بەرنامەیه چاوەڕوانی ڕۆژێکی ڕون ناکرێ لەئایندەیی سیاسی ھەرێمی کوردستان
Your Comment