یاریسازێکی کۆمپیۆتەری کورد لە ئەڵمانیا سەرکەوتنی بەدەست هێنا

دوای دەسخۆشی بەربڵاو لە یاریی کۆمپیۆتەری ئەندازیارێکی کورد لە ئەڵمانیا، یاریی "ڕێگای بەردەم" لە ڕیزی کێبڕکێ بۆ وەرگرتنی خەڵاتێکی دەوڵەتی لە ئەو وڵاتە جێی گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەوەند ئەحمەد ئەندازیاری یاریساز کە کە کۆمپانیایەکی ستارت ئەپی بۆ بەرهەمهێنانی یاری کۆمپیۆتەری خستووەتە ڕێ، بەرهەمی کۆمپانیاکەی ئەو کە لە ئەزموونی هەڵاتن لە ژیانی دژواری سەردەمی سەددام حسێنەوە سەرچاوە دەگرێت، لە ئەڵمانیا پێشوازی باشی لێکراوە.

یەکێک لە هەواڵدەرییەکانی ئەڵمانیا کە لەگەڵ چەند مامۆستا و لێزانی یاریی کۆمپیۆتەری گفتوگۆی کردووە ئایدیای ڕەوەند ئەحمەد بۆ چێ کردنی یاری کۆمپیۆتەریی جیاواز و ڕێگای بەرهەمهێنانی ئەو جۆرە یارییەی دژوار بەڵام بەنرخ وەسف کردووە و بە پێی هەواڵەکان شانسی زۆری بۆ سەرکەوتن و وەرگرتنی خەڵاتی دەوڵەتی ئەو وڵاتە هەیە.

News Code 40673

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =