AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٩ ٠٦:١٧

لە شاری حسێن ئاوای نزیک سنە؛

تەقینەوەی تانکری مازوت گیان لە دەست دانی چەند کوردستانیی لێ کەوتەوە

تەقینەوەی تانکری مازوت گیان لە دەست دانی چەند کوردستانیی لێ کەوتەوە

یەک کاتژمێر پێش ئێستا بە هۆی تەقینەوەی تانکرێکی هەڵگری مازوت لە حسێن ئاوای سنە، چەند خانوو ڕووخان و گیان لە دەست دانی چەند کەسیشی لێ کەوتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگاریی سنە لە تەقینەوەی تانکرێکی هەڵگری مازوت لە حسێن ئاوای سنە هەواڵی دا و وتی: بە هۆی ئەم ڕوداوە تا ئێستا ٣ کەس گیانیان لە دەست دا و ٥ کەسیش بریندار بوون.

ئەو هەروەها لە رووخانی چەند خانووش هەواڵی دا و وتی: پاش لێک دانەوەی تەواوی ڕووداوەکە، ژمارەی کوژراو و برینداران بە وردی ڕادەگەینین.

News ID 40641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha