هەوڵی کوردەکانی سووریا بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ دیمەشق پاش چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان

ڕۆژنامەی نەشناڵی ئەمارات لە زاری دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکانەوە لە هەوڵی کوردەکانی سووریا بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ دیمەشق پاش چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان هەواڵی داوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نەشناڵی ئەمارات لە دۆخی ئاڵۆزی کوردەکانی سووریا لە ساڵی نوێی زایینی هەواڵی داوە.

ئەم رۆژنامە وێڕای ئاماژە بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و ئەگەری چوونە دەرەوەیان لە ناوچەی ژێردەستی کوردەکانی سووریا، لە هەوڵی کوردەکانی سووریا بۆ ڕێککەوتن لە گەڵ دیمەشق بە مەبەستی پاراستنی دایرەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی داوە.

ئەم رۆژنامە نووسیویە: دیپلۆماتە ڕۆژاواییەکان وتوویانە هاوینی ڕابردوو کە ئەمریکا هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان بردە دەرەوە، هێزە کوردەکان هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی لە گەڵ دیمەشق ڕێ بکەون.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە یەکێک لە بەرپرسانی هاوپەیمانی دژی سووریا بەم رۆژنامەیانە وتووە: هیچ کام لەم هەوڵانە جگە لە مانەوەی ئەمریکا لە سووریا، درێژە دان بە بوونی دایرەی خۆسەری کوردی لە سووریا گەرەنتی ناکات.

News Code 40611

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =