AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١٥ ١٣:٣٠

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

چوونی یەکەم کاروانی سەربازی هاوپەیمانان بۆ کوردستانی سووریا لە ساڵی نوێ

چوونی یەکەم کاروانی سەربازی هاوپەیمانان بۆ کوردستانی سووریا لە ساڵی نوێ

بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، یەکەم کاروانی سەربازی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی نوێی زایینی چووە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا جێگیر لە لەندەن، لە درێژەی چوونی کاروانە سەربازییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانی دژی داعش بریتی لە 30 بارهەڵگر، جیهازاتی لۆجستیک و سووتەمەنیی بۆ بنکەکانی ئەو هاوپەیمانییە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا گواستووەتەوە.

کاروانی سەربازی هاوپەیمانان لە ڕێگای دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و کوردستانی سووریا چوونەتە ئەو ناوچە. دوو دەروازەی سێمالکا و ئەلوەلید تەنیا ڕێگا پێوەندییە زەوینییەکانی نێوان ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا و جیهانی دەرەوەیە.

هاوپەیمانی دژە داعش هەروەها پێش لە ساڵی نوێی زایینی لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە 150 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و سووتەمەنی بۆ بنکەکانی هاوپەیمانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکایە، گواستبووەوە.

News ID 40607

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha