حاجی قاسم دامەزرێنەری بەرخۆدان بوو/سەردار سولەیمانی شەهیدی قودسە

ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس و جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە غەزە ڕایانگەیاند: حاجی قاسم دامەزرێنەری بەرخۆدان بوو و سەردار سولەیمانی شەهیدی قودس دێتە ئەژمار.

ئاژانسی هەواڵی مێهر-گرووپی نێودەوڵەتی: دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس لە حاڵێکدا بەریوە دەچێت کە ناوچەکە دۆخێکی جیاواز تێدەپەڕێنێت. بە ڕوانینێک بە هاوکێشە نوێیەکان بە باشی دەتوانین تێبگەین کە ئامانج و مەبەستی ژووری تیرۆری فەرماندەکانی سەرکەوتن بۆ کەم کردنەوەی توانی بەرخۆدان و هەروەها دروست کردنی لەمپەر لە سەر ڕێگای بەرخۆدان بێ ئەنجام بووە.

زۆربەی کەسایەتییە سیاسییەکانی جیهان، ناوچەکە و بەرەی بەرخۆدان سەردار سولەیمانی وەکوو نمانە و سیمبۆلی شەڕ دژی تیرۆریزم و پاڵپشتی گەلانی ناوچەکە دەناسین. ناوبراو ئێستا نمانەیەک بۆ درێژەی ڕێگایەکە کە خۆی دابنەری بوو. لە عێراق، لوبنان، یەمەن و فەلەستین تا هەموو جیهان ئەو وەکوو پیاوی ژمارە یەکی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و ستراتیژی ئاستی سەربازی دەناسن. هەر بە ئەو بۆنەوەی هەواڵنێری مێهر لە غەززە گفتوگۆیەکی لەگەڵ محەمەد شەلح و سوهەیل هندی دوو کەس لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دێت:

محەمەد شلح

محەمەد شلح سەبارەت بە سەردار سولەیمانی دەڵێت: حاجی قاسم لە دامەزراندن و ڕێکخستنی پاڵپشتی و تۆکمە کردنەوەی بەرخۆدان لە ناوچەکە، فەلەستین و کەرتی غەززە ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو، ئەوان هەم لە بواری سەربازی ژنراڵێکی پلان داڕێژەر و ستراتیژیکی سەربازی بوو و هەموو خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی بەهێز و تۆکمە و گوفتمانێکی بەنرخ بە ناوی بەرخۆدانی ئیسلامی بوو.

ناوبراو بە وتنی ئەوە زیادی کرد: ئەوەی کە ئەمڕۆکە بەرەی بەرخۆداندەستی خستووە، ئەنجامی هەوڵەکانی ئەو گەورە پیاوە و قارەمانە ناوچەیی و جیهانییەیە. حاجی قاسم بۆ فەلەستینییەکان شەهیدی قودسە.

سوهەیل ئەلهندی

بێ گومان حاجی قاسم سولەیمانی ڕۆڵی گرینگی لە تۆکمە کردنەوەی دروست کردنی یەکسانی نێوان بواری سەربازی و سیاسی لە فەلەتسین بەتایبەتی غەززە هەبوو، ڕوانگەی سەرەکی سەردار سولەیمانی پەرەپێدانی بەرخۆدان بە مەبەستی دروست کردنی هاوکێشەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بوو.

هەموو جوگرافیای فەلەستین بۆ حاجی قاسم گرینگ بوو و بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر توانی یارمەتیدەری بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە بێت کە یەکمایەتیی بابەتی فەلەستین بوو. پاڵپشتی لۆجستیک و ماڵی لە پرسی فەلەستین لە گرینگترین هەوڵەکانی تاران بە پێوەریی حاج قاسم دێتە ئەژمار.

گرووپەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بەردەوام لە حاج قاسم وەکوو دامەزرێنەری گوفتمانی فەلەستین و بەرخۆدانی ئیسلامی ناو دەبنەن. ئەوە لە دۆخێکدایە کە ناوچەکە بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل و ڕادەست بوون دەچووە پێشەوە.

News Code 40580

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha