AP ١٤٠٠ بەفرانبار ١١ ٢١:١٨

لە بیانووی بەرەنگاریی پەکەکە؛

تورکیا چەند ناوچەی هەرێمی کوردستانی بە خەستی بۆردومان کرد

تورکیا چەند ناوچەی هەرێمی کوردستانی  بە خەستی بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەستیان بە بۆردوومانکردنی چەند ناوچەیەکی ناحیەی سیدەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی دەرەوار و پێشوار لە ناوچەی برادۆستی سەر بە ناحیەی سیدەکانیان کرد.

ئەو بۆردوومانە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی میدیای پەکەکە، تورکیا دوو هاووڵاتی هەرێمی کوردستانی لە ناوچەی برادۆست بە تۆمەتی هاوکاریکردنی پەکەکە دەستگیرکردووە.

News ID 40565

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha