بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئاژانسی فەرمیی هەواڵدەری سووریا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی:
هێزە داگیرکەرە ئەمەریکییەکان ئەمڕۆ هەینی 40 لۆری هەڵگری ژێنراتۆر, لۆریی سەهۆڵدانیی و تانکریان لە ڕێگای نایاسایی ئەلوەلیدەوە هێنایە ناو خاکی سووریا و گواستیانەوه بۆ بنکەی سەربازیی ئەلرەمیلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی حەسەکه.
شیاوی ئاماژەیە هێزە ئەمریکییەکان بە شێوەیەکی یەک لە دوای یەک کاروانە سەربازی و لۆجیستیکەکانیان لە ڕێگا نایاساییەکانەوە دێننە نێو خاکی سووریاوە و ئامانجیان لەو کارە بەهێزکردنەوەی بنکەکانیان لە هەرێمی جزیرە.
هەروەها درێژە بە تالانی نەوت و سەرچاوه سروشتییەکانی ئەم وڵاتە بە هاوکاری هێزەکانی سووریای دێمۆکراتیک و گرووپە چەکدارەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی له هەرێمدا دەدات.
Your Comment