بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران دوێنێ شەو دوای کۆبوونەوە کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە دەسپێکی خولی هەشتەمی گفتوگۆکانی ڤیەنا بەڕێوە چوو. لە ئەو کۆبوونەوە لایەنە جیاوازەکان لەوانە هاوئاهەنگکەری کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەسەر سەرکەوتوو بوونی خولی پێشووی گفتوگۆکان جەختیان کرد و دانینا پێدانا کە پێشکەوتنی باش لە گفتوگۆ پێشووەکان بەدەست هاتووە و چوارچێوەیەکی گونجاو بۆ بەرەوپێش بردنی گفتوگۆکان دروست بووە.
ناوبراو زیادی کرد: خاڵی گرینگ لە ئەو کۆبوونەوە ئەوە بوو کە نوێنەرانی وڵاتانی جیاواز لە سەر گرینگایەتی شوێنگیری کردنی پرسی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و تاقی کردنەوە و دەستەبەرکردن لە خولی هەشتەمی گفتوگۆکانی ڤیەنا جەختیان هەبوو و بڕیارە ئەمڕۆ گفتوگۆکان لەسەر بابەتی هەڵوەشاندنەوی گەمارۆکان و تاوتوێ کردنی پێشنیارەکانی ئێران دەستپێبکات.
Your Comment