دیداری دوو لایەنەی عەلی باقری و ئێنریکە مورا دەستی پێ کرد

دیداری دوو لایەنەی عەلی باقری سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران و ئێنریکە مورا جێگری سکرتێری گشتیی کردەوە بیانییەکانی یەکێتی ئەورووپا دەستی پێ کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانوستانکاری باڵای ئێران و شاندی هاوڕێی بە مەبەستی درێژەی دانوستانەکان بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان ئەمڕۆ گەیشتە ڤیەنا.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: لە ئەمڕۆوە خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەنا دەست پێ دەکات. لە بابەتە سەرەکییەکانی ئەمڕۆ گەرەنتی و دەرخستنی ڕاستییەکانە.

News Code 40507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =