پێویستیی دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەشی ڕێگا و بانی ئێران و عێراق

سەرکۆنسوولی ئێران لە هەولێر وتی: دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەش بە هاوکاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا و پارێزگای هەولێر، کێشەی گواستنەوەی یەکجاری کەلوپەل لە سنووری تەمەرچین-حاجی عومران چارەسەر دەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵا ڕەشنوودی لەم بارەوە وتی: گواستنەوەی کەلوپەل بە شێوەی یەکجاری لە ئێرانەوە بۆ باکووری عێراق دەبێتە هۆی بێکاری شۆفێرانی ئەم ناوچە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دامەزراندنی کۆمپانیای هاوبەش ئەم کێشە چارەسەر دەکات، وتیشی: بەڕێوەبردنی خولێکی فێرکاری بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی ستاندارد و چۆنایەتی لە سنوورەکان پێویستە.

ناوبراو وتیشی: چارەسەر کردنی کێشەکان بەستێنی پێویست بۆ کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە بازرگانییەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا و هەولێر دابین دەکات.

News Code 40505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha