AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٤ ١٤:٤٥

لە ئامەد؛

بانگەشەی نۆهەمین پێشبڕکێ شیعری کوردی "ئارژێن ئاری" بڵاو کرایەوە

بانگەشەی نۆهەمین پێشبڕکێ شیعری کوردی "ئارژێن ئاری" بڵاو کرایەوە

ناونووسی بۆ بەشداری لە نۆهەمین پێشبڕکێ شیعری کوردی ئارژێن ئاری شاعیری ناسراوی کورد دەستی پێ کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناونووسی بۆ بەشداری لە نۆهەمین پێشبڕکێ شیعری کوردی ئارژێن ئاری شاعیری ناسراوی کورد بە مەبەستی بەربڵاو کردنەوەی بەردەنگە کوردییەکان و گەشەپێدانی ئەم زمانە لە لایەن بنەماڵەی ئارژێن ئاری و بڵاوگەی سوورەوە دەستی پێ کرد.

ئارژێن ئاری شاعیری ناسراوی کورد لە ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا پێشبڕکێ شیعری کوردی بە یادی ئەم شاعیرەوە بەڕێوە دەچێت.

داوەرەکانی ئەم پێشبڕکێیە لە عێرفان ئامیدا، نەجلا ئاری، حەمید عومەری، خەدیجە قلیچ و رێدور دیجلە پێک هاتووە. تەنیا شیعری کوردی کورمانجی و بە ڕێنووسی لاتین لەم پێشبڕکێیەدا وەردەگیردرێت.

بەرهەمەکان دەبێ تاکوو ١ی مارسی٢٠٢٢ بۆ ناونیشانی نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژنامەی ئێڤرێنسەل لە ئامەد بەڕێبکرێن.

News ID 40467

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha