بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناونووسی بۆ بەشداری لە نۆهەمین پێشبڕکێ شیعری کوردی ئارژێن ئاری شاعیری ناسراوی کورد بە مەبەستی بەربڵاو کردنەوەی بەردەنگە کوردییەکان و گەشەپێدانی ئەم زمانە لە لایەن بنەماڵەی ئارژێن ئاری و بڵاوگەی سوورەوە دەستی پێ کرد.
ئارژێن ئاری شاعیری ناسراوی کورد لە ٣٠ ئۆکتۆبەری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کرد و لەو کاتەوە تا ئێستا پێشبڕکێ شیعری کوردی بە یادی ئەم شاعیرەوە بەڕێوە دەچێت.
داوەرەکانی ئەم پێشبڕکێیە لە عێرفان ئامیدا، نەجلا ئاری، حەمید عومەری، خەدیجە قلیچ و رێدور دیجلە پێک هاتووە. تەنیا شیعری کوردی کورمانجی و بە ڕێنووسی لاتین لەم پێشبڕکێیەدا وەردەگیردرێت.
بەرهەمەکان دەبێ تاکوو ١ی مارسی٢٠٢٢ بۆ ناونیشانی نووسینگەی نوێنەرایەتی ڕۆژنامەی ئێڤرێنسەل لە ئامەد بەڕێبکرێن.
Your Comment