تەنانەت لە ناو زیندانیش دەتوانم سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بم

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە ڕایگەیاند کە ئەگەر وەکوو بەربژێری هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکات دەتوانێت تەنانەت لە زیندانیش براوەی هەڵبژاردنەکان بێت

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان وتی کە تەنانەت لە ناو زیندانیشەوە دەتوانێت براوەی هەڵبژاردنەکان بێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش ڕێبەری خۆشەویست و بەندکراوی هەدەپە بە نووسینی پۆستێک کە لە ڕێگای پارێزەرەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرایەوە، وتی: من ئەگەر ببمە بەربژێری هاوبەشی پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، تەنانەت لە زیندانیش دەتوانم سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بم.

ناوبراو لایەنگرەکانی ئەردۆغان کە هێشتاش پاگەندەی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی هەیە، نووسی: هەندیک لە دەرەوەی زیندان هێشتاش پێیان وایە ئەو حکومەتە جەلادە دەتوانێت خەڵک فریو بدات و لە هەڵبژاردنەکان سەربکەوێت، متمانە بە خەڵک بکەن، ڕوو لە هەژاران بکەن. لە پاڵ یەک بوەستن و مەترسن و مەیدانەکانی میتینگ پڕ بکەنەوە، نیگەران مەبن ئێمە هەین. ئێمە لە پێکەوە بووندا سەردەکەوین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

News Code 40460

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =