فیلمی "ساکار" لە مەهابادەوە خەڵاتی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی بردەوە

فیلمی "ساکار" بەرهەم هێنراوی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد و لە دەرهێنانی ئیبراهیم سەعیدی تەندیس و دیپلۆمی شانازی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووسی بردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەڵبژێردراوانی پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نەتەوەیی فانووس ناسێندران کە لە بەشی فیلمی چیرۆکی درێژدا فیلمی "ساکار" بەرهەمی ئیبراهیم سەعیدی لە مەهابادەوە تەندیس و دیپلۆمی شانازی وەرگرت.

بە گشتیی ٤ هەزار و ٩٤٣ بەرهەم لە بەشی پارێزگایی ئەم فێستیڤاڵەدا بەشدار بوون کە ٥٠٥ بەرهەمیان لە بەشی کۆتاییدا پێکەوە ڕکابەرییان کرد.

"ساکار" ڕەنگدانەوەی کێشەی بنەماڵەی قوربانییەکانی بوردومانی کیمیایی سەردەست لە لایەن ڕژیمی بەعسی عێراقە. لەم فیلمەدا لە هونەرمەندەکانی ئەو ناوچە کەڵك وەرگیراوە.

News Code 40397

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha