AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٧ ٠٧:٥٢

عەلی باقری بۆ ئەلمەیادین:

نەمانویست دانوستانەکان لە ئەم قۆناغە ڕابگرین/دوو دەقی پێشنیاریمان هەیە

نەمانویست دانوستانەکان لە ئەم قۆناغە ڕابگرین/دوو دەقی پێشنیاریمان هەیە

عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ناڤۆکی ئیران لە گفتوگۆ لەگەڵ دوو کەناڵی بیانی جەختی کرد کە ئێران دوو دەقی پێشنیاریی بۆ دەسپێکی خولی نوێی دانوستانە ناڤۆکییەکان پێشکەش کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی هەینی، عەلی باوری دانوستانکاری باڵای ناڤۆکی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلمەیادین جەختی کرد لایەنی دانوستانکاری ڕۆژاوایی پێشنیارە نوێیەکانی ئێران کە پێشکەش کرا، قبووڵ کرد.

ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: لە خولی حەوتەمی دانوستانەکان ڕوانگەی خۆمان سەبارەت بە گفتوگۆ پێشووەکان کە لە نێوان شاندی ئێرانی و 1+4 ڕاگەیاند.

باقری وتی : گرینگترین خاڵ سەبارەت بە دانوستانەکان ئەوەیە کە لایەنی بەرانبەر لەگەڵ ڕوانگەی نوێی ئێمە هەمبەر دانوستانرکان و دەسپێکی خولی نوێی گفتوگۆکان ڕێکنەدەکەوت.

دانوستانکاری باڵای ناڤۆکی ئیران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی خۆی ئاماژەی کرد: ئێستا دوو دەقی پێشنیاریمان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و ئەوی تریش سەبارەت بە چالاکییە ناڤۆکییەکان هەیە.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی: قبووڵ کردنی ئەو دوو دەقە پێسنیارییە بنەمایەک بۆ دەسپێکی خولی نوێی دانوستانەکان لە خولی ‌هەشتەم دەبێت. ئاڵبەت لایەنی ڕۆژاواییش لەسەر پێویست بوونی باس کردن لە سەر ئەو دوو دەقە پێشنیارییە بۆ دەسپێکی دانوستانە نوێیەکان جەختی کردووە.

News ID 40369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha