بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ چوارشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران سەبارەت بە دامەزراندنی کامێرا چاوەدێرییەکان لە کۆماڵی تێسا لە کەرەج هەواڵی دا.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەیاننامەکەی خۆیدا ڕایگەیاند: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر دانانی کامێرای نوێ لە جیاتی کامێرا خەسار بەرکەوتوەکان لە دامەزراوەی کەرەج گۆڕانکارییەکی گرینگ بۆ چالاکییەکانی ئێرانە.
ئەو بەیاننامە لە درێژەدا زیادی دەکات: ئەو ڕێککەوتنە یارمەتیامن دەدات تا دیسانەوە ئاگادار بینەوە لە چالاکییەکانی ئەو دامەزراوە. ئەو کامێراگەلە لە ڕۆژانی داهاتوو دادەمەزرێن.
بۆچوونی ئێوە