لە گەڵ بەرپرسانی ئەمارات و عەرەبستان دیدارمان کرد

سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وتی: لە گەڵ بەرپرسانی ئەمارات و عەرەبستان دیدارمان کرد و کێشەکان تا رادەیەک چارەسەر بوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی هەواڵدەریی بەرەوانی پیرۆز، سەرلەشکەر باقری ئەمڕۆ وێڕای ئاماژە بە پێوەندی دێرینەی دوو وڵاتی عەمان و ئێران، وتی: سیاسەتی دەوڵەت و کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتیی، گەشەی هاوکاری هەمەلایەنە لە گەڵ وڵاتی عەمانە و ئەمە سیاسەتێکی نەگۆڕە.

ئەو وتیشی: عەمان تا ئێستا لە هەموو ڕووداوە ناوچەییەکاندا ڕۆڵی ناوبژیوانی گێڕاوە، لە بواری ئاسایشی دەریایی و هەروەها کێشەی یەمەن و دیکەی گۆڕانە ناوچەییەکان هاواهەنگییەکی باش لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عەماندا بووە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی عەمان، وتی: ئەم چاوپێکەوتنانە گەشەی هاوکاری دوو وڵاتی بەدواوە دەبێت.

ئەو ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران ئامادەیی ئەوەیان هەیە لە بوارەکانی فێرکاری، پیشەی بەرگری، تەندروستی، دەرمان و ئەندازیاری لە گەڵ عەمان هاوکاری بکەن و ئەزموونەکانی خۆیان سەبارەت بە بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم بە هێزە چەکدارەکانی عەمان بدەن.

سەرۆکی بنکەی گشتیی هێزە چەکدارەکان وێڕای ئاماژە بە سیاسەتی ئاڵۆز کردنی ناوچە، وتی: ئێمە دیدارهایەکمان لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی ئەمارات و عەرەبستان بەڕێوە برد و کێشەکان تا رادەیەک چارەسەر کراون، هەروەها پێوەندی باشمان لە گەڵ وڵاتانی قەتەر و کوەیت هەیە.

News Code 40319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =