AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢١ ١٦:٥٨

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی هەرەوەزی گوندیی کوردستان هەواڵی دا:

سنووری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە

سنووری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی هەرەوەزی گوندیی کوردستان لە کرانەوەی فەرمیی سنووری هەناردەکردنی کەلوپەلی کشتوکاڵی لە کوردستان بۆ وڵاتانی دیکەی دراوسێ ئێران هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیمان ئەسکەندەری وێڕای داکۆکی لە سەر پێویستیی دامەزراندنی بازاڕچەی سنووری مەریوان، وتی: ئەم بازاڕچەیە چۆتە قۆناغی ساز کردنەوە و دەبێ هەمووان بۆ چالاک کردنەوەی هەوڵ بدەن.

ئەو وتیشی: ساڵی پێشوو لە ڕێگای دوو سنووری سەیرانبەند و باشماخەوە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن هەناردەکردنمان بووە و ئەمەش پێویستبوونی دامەزراندنی خێرای سنووری نوێ دەسەلمێنێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: دامەزراندنی ئەم شوێنە بە شێوەیەکە کە هەموو قۆناغەکانی سورتینگ، شۆردنەوە، دابەش کردن و ... لە سەردخانە جێبەجێ بکرێت و بە بێ ڕاوەستان کەلوپەلەکان بۆ دەرەوەی وڵات هەناردە دەکرێت کە ئەمەش لە رەوتی هەناردەکردن لە پارێزگادا کاریگەری بەرچاوی دەبێت.

News ID 40305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha