هیچ پێشنیارێکی سازێنەرمان لەلایەن بەرانبەرەوە وەرنەگرتووە

ەرزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە نەنواندنی هێچ کردەوەیەک لەلایەن ڕۆژاواوە لە ڤیەن، وتی: تا ئێستا هیچ پێشنیارێکی سازێنەرمان لەلایەن بەرانبەرەوە وەرنەگرتووە و ئەوەش لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەوان بۆ ئامادەبوون لە دانوستانەکان دژە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا و هاوئاهەنگ کاری دانوستانەکانی ڤیەنا لە پێوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، بە پێشکەش کردنی شرۆڤەیەک سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانکان، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە درێژەی دانوستانەکانی ڤیەنا، لێکدانەوەی خۆیی لە ڕوانگەی لایەنە دانوستانکارەکان خستە ڕوو.

بورل هەروەها بە وتنی ئەوەی کە کێشەگەلێک کە ئەگەری هەیە خەسار لە درێژەی دانوستانەکان بدات، هیوای دەربڕی بە هەوڵ و هاوکاری هەموو لایەنەکان، دانوستانەکانی ڤیەنا بەرەو دەستخستنی ڕێککەوتنێکی باش بچێتە پێشەوە.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا جەختی کرد: ئەوەی وەبیری ئەمریکا و ولاتانی ئەورووپی هێناوەتەوە کە دانوستانەکان ئەبێ ڕاستبینانە چاولێبکرێن و لایەنەکان تێیدا هەست بە پێشکەوتن بکەن.

ناوبراو هەروەها سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران داوای چارەسەر کردنی هەندێک نیگەرانیی کرد.

ئەمیە عەبدوڵڵاهیانیش لە ئەو گفتوگۆیەدا بە ڕەخنە لە بەردەوام بوونی بێکردەیی ڕۆژاوا لە دانوستانەکانی ڤیەنا ڕایگەیاند: تا ئێستا ئێمە هیچ پێشنیارێکی سازێنەرمان لەلایەن لایەنی بەرانبەرەوە وەرنەگرتووە و ئەوەش دژی ڕاگەیاندنی بوونی جیدی ئەوان لە دانوستانەکانە.

News Code 40271

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =