ئەمریکا بەدوای بووژانەوەی داعش و بەردەوام بوونی قەیران لە ناوچەکەیە

عەلی شەمخانی وتی: ئەمریکا لە تێکشکاندی داعش لە سووریا و عێراق و سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان کە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی هێزی ستراتیژی ئەو بەرە زۆر تووڕەیە و بەدوای دروست کردنی قەیرانی نوێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سووریا کە بۆ سەفەرێکی چەند ڕۆژە هاتووەتە تاران، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەریاوان عەلی شەمخانی نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنیەیی و سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دیدار و لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پێوەندییە دوولایەنەکان لەگەل ناوبراو گفتوگۆی کرد.

دەریاوان شەمخانی لە ئەو دیدارەدا بە شرۆڤەی دۆخی زاڵ بە سەر ناوچەکە وتی: ئەمریکا لە تێکشکاندی داعش لە سووریا و عێراق و سەرکەوتنی بەرەی بەرخۆدان کە بووەتە هۆی بەرز بوونەوەی هێزی ستراتیژی ئەو بەرە زۆر تووڕەیە و بەدوای دروست کردنی قەیرانی نوێیە.

ناوبراو جەختی کرد: پیلانی دروست کردنی قەیرانی ئەمنیەتی لە سووریا گەڵالەیەکی ئەمریکی، زایۆنییە کە دەتوانین نیسبەت بە پاشهاتە مەترسیدارەکان، کە دەتوانێت ئاسایشی گشتی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە، هۆشداریی بدەین.

نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی دەستدرێژی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی سووریای ئیدانە کرد و زیادی کرد: ئەوهێرشانە لە درێژەی دەستدرێژی نامرۆڤانەی ئەو ڕژێمە بۆ سەر فەلەستین و لوبنانە کە بەرخۆدان و شەڕ، تەنیا ڕێگای لەناوبردنی گرێی شێرپەنجەیی زایۆنیزم لە ناوچەکەیە.

News Code 40241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha