وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا میداڵیای زیوی بردەوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: وەرزشوانی کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا کە بە میوانداری وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، حامد جۆڵایی لەم بارەوە وتی: مێهرشاد مورادی وەرزشوانی کەم بینای کوردستانی لە پێشبڕکێیەکانی پارئاسیایی لاواندا کە بە میوانداری وڵاتی بەحرەین بەڕێوە دەچێت، میداڵیای زیوی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

ئەو وتیشی: چوارەمین خولی یارییەکانی پارئاسیایی لاوانی بەحرەین لە ٧ی سەرماوەزەوە بە بەشداری ٨٠٠ وەرزشوان لە ٩ رشتەی وەرزشی لە وڵاتی بەحرەیندا دەستی پێ کردووە و تاکوو ١٥ی سەرماوەز درێژەی دەبێت.

News Code 40218

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =