بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیووز، هێزە ئەمنییەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە مادەی تەقەمەنی دەگواستەوە تێکشکاند.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقیەکان ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیان لە نزیکی پارێزگای کەربەلا تێکشکاند. دەوترێت کە ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە خەریکی نزیک بوونەوە بە پارێزگای کەربەلا بووە.
لە هەمان پێوەندیدا سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە لە یەکێک لە بیابانەکانی نزیکی پارێزگای کەربەلا تێکشکاوە.
بەرپرسانی سەربازی و ئەمنیەتی عێراق تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی فەرمیان بە ئەو هەواڵە نەبووە.
Your Comment