AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١ ١١:٤٨

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند:

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا ناکشێتەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کوردستانی سووریا ناکشێتەوە

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوانەی کە هەست دەکەین هەوڵ دەدەن بۆ خەسار لە ئاسایش و سەقامگیری کوردستانی سووریا، بەرەوڕوو دەبینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لێژنەیەک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕۆژی ڕابردوو لە شارۆچکەی ئەلباغۆز لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوو جەختی کرد: هێزەکانی هاوپەیمانان لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ناکشێنەوە و ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەر کەسێکن کە بیەوێت ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە بخاتە ژێر کاریگەرییەوە.

ڕۆژی یەکشەممە لێژنەیەک لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بریتی لە ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکان لەوانە فەرماندەی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە سووریا لە باڵەخانەی ئەنجومەنی خۆجەیی شارۆچکەی باغۆز لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجەیی، ڕاوێژکارانی هێڵی ڕۆژهەڵاتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆجەیی و ژمارەیەک لە کەسایەتییە ناسراو و ڕۆشنبیرەکانی شاری دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ئەو لێژنە وتی: هەموو ئەو هەواڵانەی کە سەبارەت بە هاتنی هێزی دەوڵەتی و هاوپەیمانەکانی بۆ ناوچەی ئیدارەی خۆسەر دەبیسترێن، دەنگۆیەکن کە زیاتر کەسانی لاواز لە خۆیان وەردەگرن کە بەزوویی تێچووەکەشی دەدەن.

News ID 40056

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha