ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیارانی عێراقی بۆ کوردستان دەکرێت

جێگری گەشتیاری دایرەی میراتی کەلتووری کوردستان لە ئاسانکاری بۆ هاتنی گەشتیارە عێراقییەکان بۆ کوردستان هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, ئارمان وەتەن‌دووست لەم بارەوە وتی: پاراستنی هاوسەنگی نێوان هاتوچۆی گەشتیاران لە کوردستانەوە بۆ هەرێمی باکووری عێراق و هاتنی گەشتیاران بۆ کوردستان یەکێک لە مەبەستەکانی ئەم دایرەیە.
ئەو وتیشی: پێوەندی نێوان چالاکانی گەشتیاری کوردستان لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە دیکەی مەبەستەکانی ئەم دایرەیە و هیواداین ئەم پێوەندییە ببێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری زۆرتر بۆ کوردستان.
ناوبراو وتیشی: بەختەوەرانە مەریوان وەکوو دەروازەی هاتنی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان دەفرایەتی زۆری لە بواری گەشتیاری تەندروستی, سروشت, ناوەندەکانی نیشتەجێ بوون و ... هەیە کە هەوڵ ئەدەین بە هاوکاری کەرتی تایبەت زۆرترین بەهرە لەم بەشانە وەربگرین.

News Code 40000

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha