AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٢٠ ٠٩:٣٣

زۆربەیان بە یاسایی چوونەتە بێلارووس؛

کۆچبەرانی کوردی عێراقی بوونەتە قوربانی شەڕە سیاسییەکانی ئەورووپا

کۆچبەرانی کوردی عێراقی بوونەتە قوربانی شەڕە سیاسییەکانی ئەورووپا

یەکێتی ئەورووپا بیلارووسی بۆ هان دانی کۆچبەرانی کوردی عێراق بۆ ئەم ناوچە تۆمەتبار کرد و میدیاکانی بێلارووسیش یەکێتی ئەورووپایان بە سەرنج نەدان بۆ کۆچبەران و لێدانی ئەوان لە لایەن پۆلیسی پۆلەندا تۆمەتبار دەکەن.

بە پیێ هەواڵی مێهر، ژمارەیەکی زۆری پەنابەرانی بیانی کە دەیانەوێ بڕۆنە ئەورووپا لە سنوورەکانی بێلارووس و پۆلەندا گیرۆدە بوون.

زۆبەی ئەم پەنابەرانە کە زیاتر لە ٤٠٠ کەسن، کوردانی دانیشتووی هەرێمی کوردستانی عێراقن کە بە هۆی هەندێ ڕووداوی وەکوو بوردومانەکانی تورکیا و قەیرانی ئابووری بە ناچار وڵاتەکەیان بەجێ دێڵن.

کۆچبەرانی کوردی عێراقی بوونەتە قوربانی شەڕە سیاسییەکانی ئەورووپا

زۆربەی ئەو کەسانە لە ڕێگای یاسایی و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە بێلارووس. هەندێ لە میدیا ڕۆژاواییەکان ئەو وڵاتە بە تاوانبار دەزانن بەڵام میدیاکانی بێلارووس هێزەکانی پۆلیسی پۆلەندا بە لێدانی کۆچبەران تۆمەتبار دەکەن.

کۆمیتەی سنووریی بێلارووس لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند هێزەکانی پۆلیسی پۆلەند شەوی رابردوو چوار شارۆمەندی کوردیان بریندار کردووە. ئەوان پۆلەندیان بە ناچارکردنی کۆچبەران بۆ گەڕانەوە تۆمەتبار کردووە.

News ID 39932

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha