سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە لە ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی پەکەکە لە ناوچەی هاکورک هەڵکەوتوو لە هەرێمی کوردستان سەربازێکی ئەو وڵاتە کوژرا.

وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها زیادی کرد کە سێ ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی سەرباری ئەو ولاتە لە کوردستانی سووریا کوژراون.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی ئەو وڵاتە لە دژی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا درێژەی هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە عێراق و سووریا بەردەوام بوونی سەربازی تورکیا دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری و یەکپارچەیی خاکی زخۆیان دەهێننە ئەژمار.

News Code 39810

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha