هەفتەی وەحدەت؛ یادەوەری لەدایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام(د.خ)

هەفتەی وەحدەت، یادەوەریی لەدایک بوونی نێردراوی چاکییەکان، حەزرەتی محەمەد(د.خ)، دوایین نێردراوی خودایە، پەیام هێنەرێک کە یەکگرتوویی ئۆمەتی ئیسلامیی سەرەکی ترین ستراتیژی پێگەی ئۆمەتی ئیسلامی لە هەموو سەردەم و شوێنەکان دەزانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی بڕوای سوننە پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە ڕۆژی 12 ی مانگی ڕەبیعولئەوەڵ لەدایک بووە و هەر بۆیە ئەو ڕۆژە وەکوو جێژن ناو لێدەبەن و شیعەش پێی وایە کە حەزرەتی محەمەد لە ڕۆژی 17 ی ڕەبیعولئەوەڵ لەدایک بووە و ئەونیش ئەو ڕۆژە جێژن دەگێڕن.

هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە بوو کە ڕێبەری ئەو شۆڕشە، واتا ئیمام خومەینی بۆ نەهێشتنی کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان موسڵمانان و بانگهێشت کردنیان بۆ وەحدەت و یەکگرتوویی ڕۆژانی 12 ی ڕەبیع تا 17 ی ڕەبیعی وەکوو هەفتەی وەحدەت ڕاگەیاند.

جیهانی ئیستکبار ئەمڕۆکە لە دژی ئایینی ئیسلام هەڵوێستێکی ڕقاوییان گرتووە، بە شێوەیەک کە یەک لەدوای یەک بە بڵاو کردنەوەی درۆ و سووکەیەتی بە ئیسلام و بنەماڵەی پێغەمبەر هەوڵ دەدەن بۆ جیاوازی و ئاڵۆزی لە نێو موسڵمانان. لە ئەم ماوە زەمەنییە هەستیارەدا، یەکگرتوویی لە نێوان موسڵمانان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست پێدەکرێت و دەوڵەتە ئیسلامییەکان نابێت ئیزن بدەن، دوژمنانی ئیسلام، ئۆمەتی ئیسلامی لێک جودا بکەنەوە. هەر بۆیە هەفتەی وەحدەت دەرفەتێکی باشە تا بە هاودڵی و یەکگرتوویی پیلانی دوژمنان پووچەڵ بکەنەوە.

News Code 39708

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 8 =