کوژران و بریندار بوونی 100 سەربازی تورکیا لە سووریا لە ساڵی 2021

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا پاگەندەی کرد کە نزیک بە 100 سەربازی تورکیا لە سووریا لە دەسپێکی ساڵی 2021 ەوە تا ئێستا کوژراون و بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە بریتانیا، لە ڕاپۆتێکدا پاگەندەی کرد کە نزیک بە 100 هێزی سەربازی تورکیا لە سووریا، لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینیەوە لەلایەن سێ گرووپی دژبەری تورکیاوە کوژراون و بریندار بوون.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی کوردی سووریا جێگیر لە پارێزگای ئەدلەب، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و گرووپی ناسراو بە ئەنسار ئەبووبەکر سدیق سێ گرووپی دزی هێزەکانی تورکیا لە سووریان لە ئەمساڵدا هیرشی جیاوازیان کردووەتە سەر هێزەکانی سوپای تورکیا.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە ئەو ڕاپۆرتەدا ئاماژەی کردووە کە لە سەرەتاکانی ژانڤیەی 2021 ەوە تا ناوەڕاستەکانی مانگی ئۆکتۆبەری 2021 ، 24 جار لەلایەن ئەو سێ گرووپەوە هێرش کراوەتە سەر سەربازانی تورکیا لە خاکی سووریا کە بووەتە هۆی کوژرانی 21 سەربازی و ئەفسەری سوپای تورکیا و بریندار بوونی 73 کەسی دیکە.

News Code 39652

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =