بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا لە پەراوێزی سەردان لە یەکینەکانی هێزی دەریایی سوپا جێگیر لە دوورگەکانی کەنداوی فارس و تەنگەڵانی ستراتیژیکی هورموز، وتی: هێزی دەریایی سوپا لە ساڵانی دوایی لە بواری سەرئاوگەڕەکان، پێشکەوتنی زۆریان ئەزموون کردووە و لە سەرئاوگەڕی خێراش خێراییەکەیان بۆ 100 نات بەرز بووەتەوە کە ئەمە دیاردەیەکی سەیر لەبواری خێرایی لە دەریاوانییە.
فەرماندەی گشتی سوپا وتیشی: لە بواری مووشەکەکانی کرووزی دەریاییش لە مووشەکگەلێک بە مەودای بڕینی 35 و 90 کیلۆمەتر گەییشتینە مووشەکگەلی 3000 کیلۆمەتری و مووشەکگەلی 700 کیلۆمەتری و لە داهاتوویەکی نزیکدا مووشەکەکانی 2000 کیلۆمەتری کرووز کە دوتوانن سەرئاوگەڕیش بپێون لە هێزی دەریایی سوپا پەرە دەستێنێت.
Your Comment