ئەلتیونەی لوبنان بووەتە گۆڕەپانی شەڕ/ کوژراو و بریندار هەیە

سەرچاوە لوبنانییەکان لە تەقە لە ناوچەی ئەلتیونە و بریندار بوونی ژمارەیەک بە ئەو هۆیەوە هەواڵیان دا و ئاماژەیان کردە سەر هەڵوێستی بەرپرسانی لوبنان لە ئەو بارەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمەیادین لە تەقەی چڕ لە ناوچەی ئەلتیونە لە لوبنان هەواڵی دا و بە جێگیر بوونی هێزەکانی سوپا لە ناوچەکە بۆ کۆنترۆڵی دوخەکە ئاماژەی کرد.

ئەلمەیادین هەروەها لە تەقەی چڕ لە ناوچەی عەینەلڕەمانە بەرەو ناوچەی ئەلتینە هەواڵی دا.

هەواڵنێری ئەلەمیادین ڕاپۆرتی دا: بە هۆی تەقە بەرەو خۆپیشاندەران لانیکەم 6 کەس بریندار بوون. ئەو هێرشانە لەلایەن نیشان شکینگەلێکەوە ئەنجام دەدرێن کە لە یەکێک لە باڵەخانەکانی ناوچەی ئەلتیونە جێگیرن.

ئەلمەیادین ڕایگەیاند: ناوچەی عەینەلڕەمانە و تیونە بووەتە گۆرەپانی شەڕ و دەنگی هاویشتنی گوللە دەبیسترێت.

بە هۆی درێژەی تەقە لە ناوچەی ئەلتیونە تا ئێستا 6 کەس شەهید و 60 کەسیش بریندار بوون.

ئەرتەش چووە شوێنی ڕووداوەکە

ئەلجەزیرە لە هاتنی هێز و جیهازاتی زیاتری ئەرتەشی لوبنان بۆ شوێنی شەڕەکە هەواڵی دا.

آرامش شکننده در بیروت پس از  چند ساعت درگیری های شدید

کاردانەووی حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئومل لوبنان

سەرچاوەکانی نزیک لە حزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئومل بە ئەلنەشرەی لوبنان وتیان: ئەوەی لە ناوچەی ئەلتیونە ڕووی دا ناتوانین لە بەرانبەر ئەوە بێدەنگ بمێنین. تەقە لەلایەن تەقەکەرەکانەوە بەرەو ناڕازیان کە بەدوای وتنی ڕوانگەی خۆیان بوو، قبووڵ کراو نییە.

سوپای لوبنان رێگاکانی داخست

سوپای لوبنان وێڕای داخستنی هەموو ڕێگاکانی ناوچەکە کە دەگەنە عەینەلڕەمانە داوای لە خەڵکی سڤیل کرد شەقامەکان چۆڵ بکەن.

بەیاننامەی سوپای لوبنان

سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لە ڕەوتی چوونی نارازیان بەرەو ناوچەی دادگا تەقەیان لێکرا و هێزەکانی سوپا خێرا گەییشتنە ناوچەکە و دەگەڕن بە دوای هۆکارەکانی تەقەوە.

News Code 39588

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =