هۆکاری پێک هاتنی بەرەی ناڕەزایانی هەڵبژاردنی عێراق

چاودێران و کارناسان پێیان وایە کێشەی بنکەکانی هەڵبژاردنی عێراق بە مەبەستی پێک هێنانی دوو جەمسەری لە بەیتی شێعە ڕووی داوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی- ڕامین حسێن ئابادی: شرۆڤەکاران پێیان وایە ئەم خولەی هەڵبژاردنی عێراق نموونەی هەڵبژاردنێکی ئەندازیاری‌کراو بووە. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنی عێراق بنکەکانی هەڵبژاردنی لە 18 بۆ 83 بنکە گۆڕی. ئەم بنکانە بەشێوەیەک دابەش کرا کە هەر کەس لە هەر شوێنێک بتوانێ دەنگ بدات.

200 هەزار هێزی حەشدی شەعبی نەیانتاونیوە دەنگ بدەن

خاڵی گرینگی دیکە ئەوەیە کە بە فەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەربازان و هەواڵنێران دەیانتوانی لە هەموو شوێنێک دەنگ بدەن بەڵام ئەم مافە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی نەدرا. بۆیە 200 هەزار هێزی حەشدی شەعبی کە بەرپرسیاریەتی دابین کردنی ئاسایشی عێراقیان لە ئەستۆ بوو، نەیانتوانیوە دەنگ بدەن.

ئەمەش بووە هۆی ئەوەی حیزبەکانی لایەنگری فەتح و بەرخۆدان چەندین کورسی پارلەمان لە دەست بدەن و ئەمانە بە سەر حیزب و ڕەوتەکانی دیکەدا دابەش بکرێت.

بۆیە ئاشکرایە ئەم بەرنامانە پێشتر بۆ هەڵبژاردن داڕێژرا بوو. هەروەها ئەلەکترۆنی کردنی هەڵبژاردن جێ گومان بوو. لەم سیستەمەی هەڵبژاردندا هاوپەیمانی فەتح بە بەشداری زیاتر لە 25 هەزار دەنگدەر تەنیا 3 یان 4 کورسی بە دەست هێنا بەڵام ڕەوتی سەدر بە 13 هەزار دەنگ، 8 نوێنەری بۆ پارلەمان ناردووە.

سەرەڕای هەموو ئەمانە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن جارێکیتر ڕایگەیاند ئەم سیستەمە، سیستەمێکی کارامە و بڕواپێکراوە.

هەڵبژاردنی عێراق بەدوای پێک هێنانی دووبەرەکی شێعە-شێعە بوو

گەر کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردن بیەوێ ئەنجامی هەڵبژاردن بگۆڕێت، ڕەوتی سەدر دژایەتی لە گەڵ دەکات. بۆیە ‌هەڵبژاردن بە شێوەیەک بەرنامەی بۆ داڕێژرا بوو کە دووبەرەکی لە ناو شێعەکاندا پێک بێنێت.

لە هەر حاڵەتێکدا ئەوەی ڕوو ئەدات خواستی کۆمەڵگای عێراق نییە بەڵکوو خواستی ئەو دەسەڵاتانەیە کە بەدوای ئاڵۆزی سیاسی، هێمنایەتی و کۆمەڵایەتی لە عێراقن. لەوانە دەکرێ ئاماژە بە ئەمریکا، عەرەبستان، ئەمارات، ڕژیمی زایۆنی و تەنانەت تورکیا بکەین.

News Code 39578

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =