AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢١ ٢٠:٤٦

کۆمیسیونی هەڵبژاردنی عێراق: 

دەنگەکانی ۱٤۰ بنکەی دەنگدان بە شێوەی دەستی دەژمێردرێت

دەنگەکانی ۱٤۰ بنکەی دەنگدان بە شێوەی دەستی دەژمێردرێت

کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنی عێراق کاتی ژماردنی دەنگەکان بە شێوەی دەستی و ئەنجامی کۆتایی راگەیاند.

بە پێی هەواڵی مێهر, حەسەن سەلمان ئەلعەبووسی وتەبێژی کۆمیسیونی هەڵبژاردنی عێراق وتی: دەنگەکانی ۱٤۰ بنکەی هەڵبژاردن بە شێوەی دەستی دەژمێردرێن.
ئەو وتیشی: کۆمیسیونی هەڵبژاردن, ژماردنەوەی دەستی بنکەکانی ئەلکەرخ و ئەلرەسافە ئەمڕۆ دەست پێ دەکات.
ناوبراو داکۆکی کرد: پرۆژەی ژماردنەوەی دەنگەکان لە ماوەی یەک حەوتەدا کۆتایی دێت و ئەنجامی دەنگەکان رادەگەینرێت.

News ID 39574

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha