ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: ئەو دۆخە کە لە وڵاتی عێراقدا هەیە بە سەر هەرێمی کوردستانیشدا زاڵە و کەم بوونەوەی بەشداری خەڵک زەنگی مەترسیی بۆ دوو پارتە سیاسیە سەرەکییەکەی هەرێم لێداوە.ئەگەرچی پارتی پێکهاتەیەکی پتەوتری هەیە و زیاترین کورسیی بەدەست هێنا بەڵام لە چاو هەڵبژاردنەکانی پێشوو زیاتر لە سەدا 35 ی دەنگەکانی لەدەست داوە. بە قسەیەکی دیکە سەرکەوتنی پارتی بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاستی لایەنگرانی نەبووە بەڵکوو لەبەر لاواز بوونەوەی ڕکابەرەکانی وەکوو یەکێتی و گۆڕان بووە.
بزووتنەوەی گۆڕان سەردەمانێک لەبەر بوونی کاریزمایەک وەکوو نۆشیروان مستەفا پارتێکی بەهێز لە هەرێم بوو، لە ئەم هەڵبژاردنە تەنانەت یەک کورسیشی بەدەست نەهێنا.
بە لاواز بوونەوەی یەکێتی و تەرخان نەبوونی تەنانەت یەک کورسیش بە گۆڕان، پارتێک وەکوو نەوەی نوێ بە دروشمی توندتر لەچاو پارتەکانی دیکە توانی 9 کورسی بە خۆ تەرخان بکات .
پارتە ئیسلامییەکانیش لە ئەو هەڵبژاردنە ئەنجامی باشیان وەدەست نەهێناو دوو پارتی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی بە گشتی 5 کورسیان وەدەست هینا بەڵام نابێت وا بیر بکەینەوە کە ئەوە بە واتایکەم بوونەوەی دزەی ئیسلامی سیاسی لە نێو خەڵکی کوردستانە، بەڵکوو بێ گومان ژمارەیەکی بەربڵاو لە ئیسلامییەکان، کەوتوونەتە ژێر کاریگەری قسەی کەسانێکی توندڕەو وەکوو مەلا کرێکارەوە کە دەتوانێت لە داهاتوودا هەڕەشەیەکی گەورە و جیدی بۆ سەر تەواوی هەرێمەکە بن.
بەڵام یەکێتی نیشتمانی کە دوای شۆڕشی ئەیلوول دەستی کردە خەباتی چەکداری دژی ڕژێمی سەددام و شان بە شانی پارتی وەکوو پارتێکی بەهێز ڕپڵی دەگێڕا ئێستا تووشی قەیرانی ناوخۆیی هاتووە و هەر جارە پارتێکی لێ جودا دەبێتەوە بەڵام خۆ لەچاو جوگرافیای دەسەڵاتی پارتی کە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەگرێتەوە بەستێنی دیمۆکراتیک تری بۆ سەرهەڵدانی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان هەیە.
ئێستاش لەبەر قەیرانی بەردەوام لە سیستەمی یەکێتی لە هەولێر نەیتوانی زیاتر لە یەک کورسی بەدەست بهێنێت بەڵام لە بەرانبەردا پارتی توانی دوو کورسی لە سلێمانی دەست بخات و لە کەرکووکیش یەکێتی هیچ کورسیەکی نییە و لە بەرانبەردا پارتی دوو کورسی بە خۆ تەرخان بکات.
لە ئەم دۆخەدایە کە پارتی کە بە بێ ڕکابەری سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکانە 32 کورسی پەرلەمانی عێراقی بەدەست هێناوە و دوای 16 ساڵ کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستی یەکێتی بووە، چاو ببڕێتە ئەو پۆستەش و واش دیارە کە یەکێتی دەسەڵات و هێزی پێویستی بۆ پاراستنی نییە.
کورتەیەک لە نووسراوەیەکی فەرهاد ئەمین پوور
Your Comment