بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەهاوکاری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی و لەئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنوردا، توانیان سامی جاسم محەمەد ناسراو بە (ئەبو ئاسیا) دەستگیربکەن کە داواکراوێکی نێودەوڵەتی بوە و جێگری ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی کوژراوی رێکخراوی داعش بوە.
ئەوەش هاتوە، سامی جاسم محەمەد جێگری ئەبوبەکر بەغدادی و بەرپرسی دۆسیەی دارایی و ئەمنی رێکخراوی داعش بوە، هەروەها کەسێكی نزیکە لە عەبدوڵا قوڕەیشی، خەلیفەی ئێستای رێکخراوی داعش.
Your Comment