بەشداری بەربڵاوی عێراقیەکان لە هەڵبژاردن/ پرۆژەکانی ڕیاز و ئەبووزەبی شکستی هێنا

وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی نوجەبا پێش‌بینی کرد کە میلەتی عێراق بەشداری بەربڵاویان لە هەڵبژاردن دەبێت و پیلانەکانی عەرەبستان و ئەمارات شکستی دێنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، نەسر ئەلشەمری وتەبێژی فەرمی بزووتنەوەی ئیسلامی نوجەبا سەبارەت بە بەشداری خەڵکی عێراق لە هەڵبژاردن وتی: گرینگترین کاریگەری بڵاوکراوەی مەقامی باڵای عێراق، بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە هەڵبژاردنی عێراقە و بیگومان سەرچاوە بوونی ئایەتوڵا سیستانی دابینکەری ئاسایشی خەڵکی عێراقە و ڕێگایەک بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە دەکاتەوە کە بێگومان وەکوو رۆژ ڕوونە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: پاش دەرکردنی بڵاوکراوەی ئایەتوڵا سیستانی و ئایەتوڵا حائێری، دەبینین کە ئەم هەڵبژاردنە ئاکامێکی گرینگی بۆ ئەو حیزبانە هەیە کە دژی بوونی ئەمریکا لە عێراقن.

ئەو ڕوونی کردەوە: ئەمارات و عەرەبستان بە فەرمانی ئەمریکا تێچووی زۆر لە عێراق سەرف دەکەن بۆ ئەوەی بۆچوونە ئیسلامییەکان بگۆڕن. من دڵنیام پارەکانیان بە فێڕۆ دەچێت و دەبەزن.

News Code 39500

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =