دانوستانی نێوان ئێران و عەرەبستان بە باشی بەرێوەدەچێت

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران بڕوای بە گفتۆگۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە، وتی: لە دانوستانی ڕیاز و تاران خەریکین ڕێگایەکی باش دەبڕین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لە گەڵ هاوتای لوبنانی خۆی، وتی: ئێران، لوبنان بە دۆست و هاوبەش و هاوپەیمانی خۆی لە ناوچەکە دەزانێت.

وتیشی: ئێمە بە هەموو تواناوە ئامادەین کە یارمەتی لوبنان بدەین لەم قەیرانە ئابووریەی تێکەوتووە ڕزگاری بێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد کە کۆمپانیا گەورەکانی ئێران ئامادەیی تەواویان هەیە کە دوو هێزگەی گەورەی هەزار مێگاواتی لە بەیرووت و باشووری لوبنان چێبکەن.

سەبارەت بە گفتوگۆکانی تاران و ڕیازیش وتی: خەریکین ڕێگایەکی باش لە گفتوگۆی تاران و ڕیاز دەبڕین.

News Code 39467

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =