بە پێی هەوای مێهر، ئەحمەد ئەحمەدیان زمانناس و لێکۆڵەر لەم بارەوە وتی: کتێبی "مێژووی زانایانی ئایینی موکریان" لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لە سەر ژیان، بەرهەم و بیروهیزری زانایانی لێهاتووی موکریانە.
ئەو وتیشی: بۆ ئەم کارە زیاتر لە ٢٠٠ سەرچاوەی کوردی و فارسی و عەرەبی بەکارهێنراون و بۆ تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکە هەوڵی زۆر دراوە.
نووسەری ئەم کتێبە دەڵێت: پێشەکی کتێبەکە ٨٧ لاپەڕەیە و دەبێتە هۆی ئاشنایی زیاتری بەردەنگ و پرسیارەکانی وڵام ئەداتەوە.
Your Comment