بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر دیانا خەتیب، کارناسی پێوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبی، لە وتارێکدا کە لە کۆڤاری عەرەب نیوز بڵاو کرایەوە، لە پێشکەوتنی دانوستانەکانی نێوان کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتە هەواڵی داوە. ناوبراو جەختی کردووە کە ئەگەرچی ئەو ڕێککەوتنی هەگەییشتووتە ئەنجام بەڵام دانوستانی کوردەکان و دیمەشق پێشکەوتنی هەبووە.
دکتۆر دیانا ڕێککەوتنی نێوان کورد و دیمەش مەترسییەکی گەورە بۆ تورکیا وەسف دەکات چونکوو ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە بگاتە ئەنجام ئەوە مەترسییەکە بۆ سەر تورکیا.
ناوبراو پێی وایە یەکەم شتێک کە دوای ڕێککەوتنی نێوان کوردەکان و دیمەشق ڕوو دەدات بڕیاری دەوڵەتی سووریا بۆ کۆنترۆڵ کردنەوەی تەواوی ئەدلەب دەبێت کە هێزەکانی سوپای تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەی تێدا نیشتەجێیە.
دکتۆر دیانا پێی وایە ئەم جارە هێزەکانی سوپای سووریا لەگەڵ 100000 هێزی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان ڕێگا بۆ وەرگرتنەوەی ئەدلەب خۆش دەکەن و تورکیا لەگەڵ مەترسییەکی جیدی بەرەوڕوو دەبێتەوە.
Your Comment