ڕازی توند بوونەوەی جووڵەی تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا

گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا لەم دواییەدا هێرشەکانی خۆیانیان لە ئەدلەب و باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەما زیاد کردووە کە ئەوە بۆ خۆی وەڵامی کوشندەی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانی پێویستە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: پارێزگای ئەدلەب لە ئەو ناوچەگەلەیە کە لە لایەن تیرۆریسگەلیکەوە داگیر کراوە کە لە ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە ساڵانی ڕابردوو، ژمارەیەکی بەرچاویان لە چوارچێوەی رێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتی سووریا گواستراونەتەوە بۆ ئەو ناوچە.

شوێنگەی جوگرافیایی ئەدلەب

پارێزگای ئەدلەب لە باکوورەوە دەگاتە تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ حەلەب و لە باشوورەوە پارێزگای حەمای هەیە و لە ڕۆژاواشەوە دەگاتە پارێزگای لازقیە. ژمارەی دانشیتووانی پێش لە 2011 یەک ملیۆن و پانسەد هەزار کەس بوو. بەشێکی گەورەی زەیتوونی سووریا لە ئەو پارێزگا دێتە بەرهەم.

توند بوونەوەی جووڵەی گرووپە تیرۆریستییەکان

چەکدارانی هەئیەت تەحریرولشام واتا بەرەی نوسرەی پێشوو لە ئەدلەب بە هاوکاری تیرۆریستەکانی تری سەر بە تورکیا وەکوو فەیلەق ئەلشام و بەرەی وەتەنیە لیلتەحریر دەستیان بە هێرش بۆ سەر سوپای سووریا کردووە و گوند و شارەکان دەکەنە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەری ڕووسیی سپۆتنیکی وت کە بەرەی ڕیفی باشووری پارێزگای ئەدلەب و باکووری پارێزگای حەما لە دوو هەفتەی دوایی توند بوونەوەی پێکدادانەکانی بەخۆوە بینیبوو کە بە هێرشی خومپارەیی بەردەوامی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر گوند و شارۆچکە نزیکەکان خۆیان پیشان دا.

ئەو سەرچاوە جەختی کردووە کە هەر چرکە ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوو پێکدادانێک لە نێوان سوپای ئەو وڵاتە و گرووپە تیرۆریستییەکان لە باشووری پارێزگای ئەدلەب هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای سووریا دەست پێکبات.

ئەو سەرچاوە وتی کە هاوکات لەگەڵ توند بوونەوەی هێرشەکان، گرووپە چەکدارەکان لە ئەو دوو پارێزگا هەوڵی ناردنی هێز، جیهازاتی سەربازی و لۆجستیکی بۆ ناوچەگەلێک لە کێوی زاویە لە ڕیفی باشووری پارێزگای ئەدلەب و سەهلولغاب لە ڕیفی باکووری ڕۆژاوای پارێزگای حەمایان کردووە.

ناوبراو سەبارەت بە هۆکاری هەوڵەکانی ئەو تیرۆریستانە وتی: ئەو بابەتە نیشانی دەدات کە تورکیا پاڵپشتیەکی بەربڵاوی لە ئەو تیرۆریستانە کردووە و لەم دواییەدا چەک، تەقەمەنی و جیهازاتی سەربازی لۆجستیکی خستووەتە بەردەستیان.

ڕازی توند بوونەوەی جووڵەی تیرۆریستەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا

ئەمە لە حاڵێکدایە کە میدیاکانی تورکیا لە ناردنی وەجبەیەکی سەربازی تورکیا بریتی لە تانک و جیهازاتی زرێیی بۆ ئەدلەب لە خاکی سووریا هەواڵیان دا. بنکەی تورکیایی ئەحواڵ بە گێڕانەوە لە سەرچاوەگەلێک لە گرووپە دژبەرەکانی سووریا جەختی کرد کە ئەو گرووپە سەربازییە لە ڕێڕەوی سنووری کفرلوسیونەوە بۆ ناوچەی باشوور و ڕۆژاوای ئەدلەب لەوانە بنکەی هێزەکانی تورکیا لە گوندی بلیۆن لە کێوی زاویە نێردراون.

سەرچاوەیەکی سووری سەبارەت بە ئەگەری ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا لە پارێزگای ئەدلەبیش وتی: سروشتییە کە ئێمە لە بارودۆخی بەرگری و وەڵام بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لەلایەن کەسە چەکدارەکانەوە نامێنینەوە. ئێمە لەگەڵ لایەنی ڕووس بۆ هەموو ئەگەرەکان لە مەیدان هاواهەنگین و ئەبێ هەر ئێستا بۆ دوور کردنەوەی مەترسی چەکداران لە شارەکان لە ڕیفی باکووری ڕۆژاوای حەما هەوڵ بدەین. تورکیا لە هەموو ڕێککەوتنە پێشووەکان شکستی هێناوە و لە ئەنجامدا، ئەگەری هەیە شەڕی ئەدلەب هەر چرکە دەست پێبکات.

ئەوەی کە شایانی باسە ئەوەیە کە ئۆپراسیۆنی ئەدلەب ئاسان نییە و پێویستی بە ئۆپراسیۆنی سەربازی ورد و بەهێز هەیە چونکوو هەم لە لایەک توندڕەوترین گرووپەکان لە هەموو شوێنەکانی سووریاوە چوونەتە ئەوێ و لەوێ کۆ بوونەوەتەوە و لەلایەکیش ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕێگری لە سەرکەوتنی سوپای سووریا بەکار دەهێنن.

بەڵام جودا لە دژوارییەکانی شەڕ و بێ بەڵێنییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیەکانی، شەڕی ئەدلەب شەڕێکی چارەنووس سازە چونکوو بۆ هەمیشە دۆخەکە ڕوون دەکاتەوە چونکوو هەر کەسێک لە باری سەربازییەوە براوە بێت لە باری سیاسیشەوە براوە دەبێت. سوپای سووریا بە پاڵپشتی ئاسمانی سووریا ئامادەی ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ئەدلەبە.

بەڵام ئەوەی کە دەتوانین بیڵێین ئەوەیە کە ئەمریکا نیگەرانی ئەوەیە کە سوپای سووریا هەموو ئەو شوێنە سەربازی و مەیندانیانە کە ئەمریکا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دەتوانن لێی بۆ گوشار لەسەر دیمەش بەکاری بهێنن لە دەستیان دەربهێنێت بەتایبەتی کە شەڕی ئەدلەب دوایین قۆناغ لە قۆناغەکانی ئازاد کردنی جوگرافیای سووریا لە دەستی تیرۆریزم دەبێت.

بە ئازاد کردنی ئەدلەب، دەوڵەتی سووریا دەگەڕێتەوە بۆ دعخی پێش قەیران و بە واتای ئەوەیە کەنساێک کە شەڕی چەند ساڵەیان لە دژی سووریا ڕێکخست دەستی بەتاڵ دەگەڕنەوە و دیمەشق بە سەرکەوتوویی لە ئەو شەڕە دێتە دەرەوە و ئەوەش لەلایەن ئەمریکاوە قبووڵ نەکراوە و هەر بۆیە روو دەکاتە سیناریۆگەلێک لەوانە سیناریۆی کیمیایی.

News Code 39401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha