بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، ڕۆژنامەی گاردیەن ڕۆژی شەممە بە گێڕانەوە لە ڕاپۆرتێکی لێکۆڵینەوەیی ڕایگەیاند کە ئۆپراسیۆنی تیرۆری سەردار سولەیمانی فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران ئەگەری هەیە بە بەکارهێنانی زانیاری پێشکەش کراو لەلایەن بنکەیەکی سیخوڕی لە بریتانیا-ناسراو بە "منویت هیل" لە بەشی یورکشایر- بەڕێوە چووە.
شیاوی باسە کە بنکەی سیخوڕی منیوت هیل بنکەیەکی سەر بە هێزی ئاسمانی پادشایی بریتانیایە بەڵام لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی نیشطمانی ئەمریکاوە ئیدارە دەکرێت و خاوەن 600 فەرمانبەری ئەمریکی و 500 فەرمانبەری سڤیلی بریتانیاییە.
هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی سەبارەت بە ڕۆڵی بریتانیا لە ئۆپراسیۆنی دوژمنانەی تیرۆری سەردار سولەیمانی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری بریتانیا لە لێدوانێکدا پاگەندەی کرد کە ئەو بنکەیە هی هێزی ئاسمانی پادشایی بریتانیا بەشێ لە تۆڕی پێوەندییەکانی بەرگری ئەمریکا لە سەرتاسەری جیهانە کە لە کۆمەڵێک لە چالاکییە پێوەندییەکان پشتیوانی دەکات.
Your Comment