سزای 9 ساڵ بەندکران بۆ زەلال بیلگین پزیشک و چالاک کۆمەڵایەتی

زەلال بیلگین پزیشک و چالاک کۆمەڵایەتی بە تاوانی ئەندامەتی لە ڕێکخراوی تێرۆریستی سزای 9 ساڵ زیندان بە سەردا سەپا. 

بە پێی هەواڵی مێهر, کۆبوونەوەی پێداچوونەوەی دۆسیەی زەلال بیلگین لە دۆخێکدا بەرێەوە چوو کە خۆی لە زیندانی ئامەددا بوو و بە شێوەی سەرهێل بەشداری دانیشتنەکەی دادگا بوو. بیلگین وتەکانی پێشووی لە سەر ئەم دادگایە دووبارە بە زمانی کوردی ڕاگەیاند و وتی کە ئەم تاوانانه کە تێکەلێک لە چەند دۆسیەی جیاواز دژی ئەون، لە داخوازییە نهێنییەکانی پۆلیس سەرچاوەی گرتووە.
پارێزەرانی بیلگین بۆ ڕەتکردنەوەی تاوانەکانی بە یاسایی بوونی سەرجەم چالاکیەکانی وەک پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری پزیشکی، فێرکاری پزیشکی و ئەندامەتیی ڕیکخراوە یاساییەکانی وەکئاماژەیان کرد و وتیان هەندێ لە ئەندامانی حیزبی بەرانبەری و گەشە لە دەتەکەدا چالاکن و ئەم رێکخراوەیە تیروریستی نییە.

News Code 39281

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =