ئێمە متمانەمان بە ئەمریکا نییە/ ڕێبەری دروست کردنی چەکی ئەتۆمی حەرام راگەیاندووە

وتەدانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، سەرۆک کۆماری ئێران بە شێوەی ئانلاین وتەیەک سەبارەت بە پرسە سەرەکی و ڕۆژەڤەکانی جیهان و ناوچەکە لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان پێش کەش دەکات.

ڕەئیسی لە وتەکانیدا جەختی کرد: بڵاوبوونەوەی وێنەی مێژوویی هێرشی خەڵکی ئەمریکا بۆ سەر بینای کۆنگرێس و داکەوتنی ژمارەیەک ئەفغانی لە فڕۆکەی ئەمریکایی ئەم پەیامە بە جیهان دەڵێتەوە کە سیستەمی چەوسێنەریی ئەمریکا لە ناوخۆ و دەرەوە، بێ بایەخە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بەرخۆدانی گەلان بەهێزترە لە دەسەڵاتی زلهێزەکان و ئەوەی کە ئەمڕۆ پڕۆژەی سەپاندنی شوناسی ڕۆژاوایی شكستی هێناوە، وتی: هەڵەی ئەمریکا ئەوە بوو کە چەند دەیەیە لەبری گۆڕاندنی شێوازی ژیانی خۆی لە جیهان ، شێوازی شەڕی خۆی لە جیهان گۆڕیوە.

نیزامی چەوسێنەریی ئەمریکا بێ بایەخە

ساڵی ڕابردوو، دوو وێنە مێژوویی بوو: 6ی ژانویە هێرش کرایە سەر کۆنگرێسی ئەمریکا و لە ئەگۆستدا خەڵکی ئەفغانستان لە فڕۆکەی ئەمریکایی کەوتنە خوارەوە. لە کەپیتاڵ تا کابۆل یەک پەیام بە جیهان دەگەیێندرێت و ئەویش ئەوەتە کە نیزامی چەوسێنەریی ئەمریکا بێ بایەخە لە ناوخۆ و دەرەوەدا.

ئەمڕۆ ئەمریکا لە ناوچەکە دەردەکرێت

وتیشی: ئەنجامی هەژموونی خوازیی، خوێنڕشتن و نائەمنی و لە کۆتاییدا شکست و هەڵاتن. ئەمڕۆ ئەمریکا لە عێراق و ئەفغانستان ناکشێتەوە بەڵکوو دەردەکرێت.

بە هەر حاڵ، تێچووی ئەم بێ عەقڵییە لە لایەن خەڵکی ستەم لێکراوی فەلەستین و سووریا و یەمەن و ئەفغانستانەوە دەدرێت و لە لایەکی دیکەوە ماڵیات دەرەکانی ئەمریکایی دەدەین.

گەمارۆ لە سەردەمی کۆڕۆنا جەنایەت دژی مڕۆڤایەتییە

گەمارۆ شێوازی نوێ شەڕی ئەمریکا لە گەڵ گەلانە. گەمارۆ دژی گەلی ئێران لە ساڵێی 1951 واتا کاتی نەتەوەیی کردنەوەی پیشەی نەوت دەستیپێکردووە و بووە هۆی کودەتای سەربازی دژی دەوڵەتی هەڵبژاردەی ئێران بە دەستی ئەمریکاییەکان و ئینگلیزییەکان. گەمارۆی دەوا ودەرمان ، جەنایەت دژی مرۆڤایەتیە.

ئێران بەرهەم هێنەری ڤاکسێنی کۆڕۆنایە

ئێران لە گەڵ زانستی ئاشتیخوازانەی ئەتۆمی و مانگیلەیی، جەمسەری پزیشکی ئاسیایە و پزیشکەکان و زانایانی ئێرانی وەک ئەبوو عەلی سینا لە مێژووی مرۆڤدا دەدرەوشێنەوە. زناستی بەکەڵك بۆ مرۆڤایەتی گەمارۆ نادرێت؛ ئێمە سووتەمەنی ڕێئاکتۆری توێژینەوەیی تاران کە ڕادیۆ دەرمانی بۆ زیاتر لە یەک میلیون نەخۆشی شێرپەنجەیی لە ناو وڵات دروست دەکات، بەرهەم هێنا؛ئێمە ئەمڕۆ سەرەڕای گەمارۆکان، یەکێک لە بەرهەم هێنەرەکانی ڤاکسێنی کۆرۆناین.

ئەگەر ئێران نەبوایە داعش ئێستا دراوسێ ئەورووپا بوو

سیاسەتی ئێمە پاراستنی ئاسایش و پاوەجێی و یەکپارجەیی هەموو وڵاتانی ناوچەیە. ئەگەر هێز و ڕۆڵی ئێران لە گەڵ دەوڵەت و گەلانی سوریا و عێراق نەبوایە و ئەگەر موجاهداتی شەهید ئەبوومەهدی و شەهید سلێمانی نەبوایە، ئەمڕۆ داعش دراوسێ مەدیتەرانەیی ئەورووپا بوو. هەڵبەت ، داعش دوایین شەپۆلی توندڕەوای نابێت.

حەرام بوونی چەکی ئەتۆمی بە فەتوای ڕێبەری

سیاسەتی ستراتێژی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوێرەی فەتوای ڕێبەری باڵای ئێران، حەرام بوونی بەرهەم هێنان و هۆمارکردنی چەکی ئەتۆمیە و چەکی ئەتۆمی هیچ جێگایەکی لە دوکتوریەتی بەرگری ئێران نییە و ئێران گفتوگۆیەک بە سوودمەند دەزانێ کە ئەنجامەکەی هەڵوەشانەوەی گەمارۆ زاڵمانەکان بێت.

News Code 39241

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =