بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم قادری وێڕای ئاماژە بەوەی کە ماڵپەڕی salamat.gov.ir بۆ کەسانی تەمەن ١٨ ساڵ لە کوردستان کراوەتەوە، وتی: ئەم کەسانە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن و شوێن و کاتی کوتانی ڤاکسین دیاری بکەن.
ئەو وتیشی: بە پێی لێکۆڵینەوەکان کوتانی ڤاکسینی سینۆفارم بۆ کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ مۆڵەتی وەرگرتووە.
جێگری کاروباری تەندروستی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی کوتانی ڤاکسینی کۆرۆنا بە تایبەت لە کاتی وەزە ساردەکانی ساڵدا، داکۆکی کرد: ئێستا ڤاکسینی پێویستمان هەیە و هەموو گرووپەکان دەتوانن بۆ کوتانی ڤاکسین سەردانی ناوەندە دیاریکراوەکان بکەن.
Your Comment