.بە پێی راپۆرتی مێهر، سەردار مەجید ئەرجمەند فەر لەمبارەوە وتی: گرووپە دژە شۆڕشەکان لە لایەن دەزگای هەواڵگری هەندێ وڵاتی بیانی و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی ناوچەکە لە باکووری عێراق مۆڵ دراون تاکوو کەڵکیان لێوەرگرن بۆ هێنانە دی ئامانجەکانیان دژی ئێران.
وتیشی: ئەم گرووپانە لە مەودایەکی کەم لە سنووری ئێران و عێراق جێگیرن و ئێمە پێشتر هۆشداریمان بە دەوڵەتی عێراق و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابوو کە ڕێگری بکەن لەم گرووپانە کە ئاسایشی ئێران تێکدەدەن.
ئەرجەمەند فەر ڕایگەیاند کە وتبوومان ئەگەر ئەم گرووپانە هەڵەیەک بکەن وڵامێکی توندیان دەدەینەوە و هەر ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە چوار بنکەی ئەم گرووپە دژە شۆڕشانە بکەینە ئامانج.
جەختیشی کرد ئەم گرووپانە لە هەر شوێنێک بن بە دوژمنی ئێرانیان دەزانین و دژیان ئۆپراسیۆن ئەنجام دەدرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییەدا هەموو بنکەکانیان و ناوەندی فەرماندەیی و جوبەخانەکانیان تێکشکێندراوە.
بۆچوونی ئێوە