بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی شەفەق نیوز، جاسم ئەلفەتاوی لەم بارەوە وتی: فەرماندەکان و بەرپرسانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان بەرنامەیەکی ڕێک و پێکیان بۆ زیارەتکارانی کەربەلا داڕشتووە.
ئەو وتیشی: ڕۆژانە دەبێ یەک ملیۆن و ٧٠٠ هەزار زیارەتکار لە کەربەلاوە بۆ دیکەی پارێزگاکان بگوازرێنەوە و بۆ ئەمەش ڕۆژانە پێویستمان بە ٤٠ هەزار ئۆتۆمبیل هەیە.
ئەلفەتاوی ڕایگەیاند: گرووپهایەک لە خۆبەخشانی پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک لەم ڕێوڕەسمەدا بەشدارن کە وەکوو چەپکە گوڵێک لە هەموو گرووپەکانی عێراق دێنە ئەژمار.
Your Comment