مەرجی نوێی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران بۆ هاوردەی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان

گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند هاوکات لەگەڵ هاوردە کردنی کاڵاکان لە ڕێگای ترانزیتیەوە بۆ ئەو دەروازە سنوورییە، ئیمەیلێک لە وڵاتی هەناردەکارەوە کە هەموو هەواڵ و زانیارییەکان سەبارەت بە ئەو کاڵاگەلەی پێیە، بنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی سنوورەکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی بەڕێوەبەرایەتی گومڕوکی سنووری حاجی ئۆمەران هاتووە: هەموو بازرگانان، کۆمپانیاکان، ئەوانەی کاڵاکان ئازاد دەکەن و ڕاوێژکارەکانیان ئاگادار دەکرێتەوە بە مەبەستی دڵنیا بوون لە ترانزیت و شوێنی بەرهەمهێنانی کاڵاکان لە وڵاتانی بیانی جگە لە ئێران، زانیاری سەبارەت بە ڕەقەمی بارهەڵگر، جۆر و کێشی کاڵا لەگەڵ وێنە و شرۆڤەی کاڵا ترانیزتییەکان لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە بنێردرێتە بەڕێوەبەرایەتی گومڕوکی حاجی ئۆمەران.

بەڕێوەبەرایەتی ئەو سنوورە هەروەها زیادی دەکات: کاڵا ئێرانییەکان، هەر دەبێت بە ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری ئێرانی بنێردرێت و پاشان دواتر بکرێتە نێو بارهەڵگرەکانی هەرێمەوە و دواجاریش بێنە نێو دەروازەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە.

News Code 38925

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha