بە پێی هەواڵی مێهر، کێبەرکێیەکانی بۆکسی پاڵەوانیی لاوان و تازە لاوانی ئاسیا ڕۆژی هەینی 29ی گەلاوێژ بە میوانداری ئەمارات دەستی پێ کردووە و تاکوو 8ی خەرمانان درێژەی هەیە.
ڕۆژی پێشوو و لە هەشتەمین ڕۆژی کێبەرکێیەکاندا ئاریەن ساعدپەنا سێهەمین نوێنەری کوردستانی یانەی نەتەوەیی بۆکسی وڵاتمان لە گەڵ ڕکابەری ئوزبەکستانی خۆی دیداری کرد و لە ئاکامدا پلەی سێهەمی بە دەست هێنا و میداڵیای بۆڕۆنزی بردەوە.
ئەم ڕکابەرییانە 8ی خەرمانان لە شاری دوبەی کۆتایی دێت.
Your Comment