بانگهێشت کردنی سووریا بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی بەغدا پێویست بوو

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە داهێنانی ناوچەیی عێراق ئەبێ بۆ بەشداری ناوچەکە بێت، وتی: پێویست بوو سووریاش وەکوو دراوسێی گرینگی عێڕاق لە ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کرابا

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران پێش لە سەفەری بۆ بەغدا ڕایگەیاند: ئێمە لە هەر جۆرە داهێنانێکی ناوچەیی بەرپرسانی عێراق کە بە بەشداری ناوچەکە بێت، پێشوازی دەکەین.

وەزیری دەرەوە زیادی کرد: پێمان وایە پێویست بوو سووریاش وەکوو دراوسێی گرینگی عێراق بۆ ئەو کۆبوونەوە بانگهێشت کرابا.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: سەبارەت بە ئاسایش و گەشەی سقامگیری ناوچەکە بە ڕێبەری سووریا لە پێوەنیداین و سەبارەت بە کۆبوونەوەی بەغدا و جەخت لەسەر ڕۆڵی گرینگی وڵاتانی ناوچەکە لە هەر جۆرە داهێنانێکی کردەیی لەگەڵ دیمەشق ڕاوێژی ڕاستەوخۆمان دەبێت.

عەبدوڵاهیان کاتێ گەیشتە فرۆکەخانەی بەغدا سەرەتا چووە سەردانی شوێنی شەهیدبوونی یەردار قاسم سولەیمانی.

News Code 38856

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =